لە دەریایی ئیجەدا هەشتاو هەشت پەنابەر لە خنکان ڕزگارکران
  2020-06-06       809       

هاتوچۆی پەنابەران بۆ ئەوروپا دەستی پێکردوتەوە و پاش ئاسایی بونەوەی هاتوچۆ لە تورکیا زیاتر لە ٨٠ پەنابەر لە خنکان ڕزگار کران.‪
‬

‪ئاوێنە - زریان محەمەد:‬ دەشتی جەمال سکرتێری فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا تا ڕادەیەك ژیانی ئاسایی کردەوەو قەدەغەی هاتووچۆی لەسەر شارەکان هەڵگرت کە لەماوەی ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێوشوێنی توند گیرابۆیە بەر، جموجۆڵی پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەستی پێکردۆتەوە  بە تایبەتی بەدەریایی ئیجەدا بەو هۆیەشەوە ( ٨٨ ) پەنابەر ڕووبەڕووی خنکان بوونەوە "

راشیگەیاند" لەڕۆژی ٢٠٢٠/٥/٦ لەناوچەی ئەزمیر‪ ‬دوای گەیشتنی ( ٣٨ )پەنابەر بە کەنارەکانی دەریایی سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕاستەوخۆ بە هەمان بەلەم کە بەلەمێکی چوپبوە ڕەوانەی سنورە دەریایی و کەنارەکانی تورکیا دەکرێنەوە پاش ئەوەی ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بەپۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و ڕزگار دەکرێن‪ وە لە ‬چانکاڵێ لەهەمان ڕۆژدا لە کەناری دەریایی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٥٠ ) پەنابەری تر ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوە‪ ‬پۆلیسی دەریاوانی چانکاڵێ ڕایگەیاند پەنابەرەکان سەرجەمیان لەسەر بەلەمێکی چوپدابوون بە نیازبوون دوورگەی لیسبوسی یۆناننی بپەڕێنن بەڵام لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی کەنارە دەریاییەکانی شاری چانکاڵێ دەکرێنەوە دواتر پەنابەرەکان ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن توانیمان لەکاتی خۆیدا بگەینە لایان و سەرجەمیان ڕزگار بکەین کە ژن و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×