ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی
تا کاتێکی نادیار درێژكردەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە،
لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی
گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا کاتێکی نادیار‌و ئاگادارکردنەوەیەکی
تر راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سورو
سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ده‌رچواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی
شارستانی عێراق بەهۆی مەترسیداری بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئەمەش
له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنه لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق بۆ چەند جارێك ماوەی راگرتنی گەشتە
ئاسمانییەكانی درێژكردۆتەوە كە بەرلەمە لە رۆژی 30ی ئایار بڕیاریدابو بە درێژكردنەوەی
ماوەی راگرتنی گەیشتە ئاسمانییەكان تا سبەی یەكشەممە 7ی حوزەیران.