رێکخراوی تەندروستی جیهانی: لە عێراق مەترسی سەرهەڵدانی شەپۆڵی دووەمی کۆڕۆنا هەیە
  2020-06-07       238       

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە سەرهەڵدانی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات لە عێراق و رادەگەیەنێت، شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی ناوبراو لە ئێران، سعوودیە، کوێت و تورکیا دەستیپێکردووە.
 
ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە عێراق دەڵێت، “شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا رووبەڕووی جیهان بووەتەوە بەهۆی نەدۆزرانەوەی پێکوتە بۆ نەخۆشییەکە و شەپۆڵەکان بەردەوام دەبێت را پێکوتەیەکی گونجاوی بۆ دەدۆزرێتەوە. شەپۆڵی دووەم لە ژمارەیەک وڵاتی دراوسێ دەستیپێکردووە کە ئەوانیش بریتین لە ئێران و سعوودیە و کوێت و تورکیا”.
 
ئەدهەم ئیسماعیل دەشڵێت، “هەندێک لە پارێزگاکان پەلەیان کرد لە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ عێراق بۆ درووستنەبوونی قەیرانی ئابوری، بەو هۆیەشەوە ژمارەی تووشبووان لەو پارێزگایانە زۆر بوون”.

نوێنەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە عێراق وتیشی، “دواخستنی ئاڵووگۆڕی بازرگانی دەبێتە هۆی پاراستنمان لە شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەروەها دەتوانین.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×