مەولود چاوشئۆغلو پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن کرد
  2020-06-07       568       

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پیرۆزبایی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی نوێی عێراق کرد.
 
ئاوێنه‌: مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی نوێی عێراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق.

دوێنێ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێدانی دەنگی متمانە بە ٧ وەزیرە کاندیدکراوەکەی کابینەی مستەفا کازمی کۆبووەوە و یەکێک لەوانە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بوو کە ئەویش دەنگی متمانەی پێدرا وەکو وەزیری دەرەوەی عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×