له‌ عێراق ١٥ هەزار كرێكاری كێڵگەكانی نەوت كارەكانیان لەدەستداوە
  2020-06-07       466       

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ و لێكەوتە ئابوورییەكانیەوە، نزیکەی ١٥ هەزار كەس لە عیراق كارەكانیان لەدەستداوە‌و پێشبینی ئەوەش دەكرێت ئەو ژمارەیە زیادبكات‌و شەپۆلێكی ناڕەزایی ڕووبەڕووی حكومەت ببێتەوە.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە محەمەد عەبادی كە بەرپرسێكی نەوتی پارێزگای بەسرەیە دەڵێت، ٨٠ هەزار هاوڵاتی عیراقی لە كێڵگەكانی نەوت كاردەكەن، بەڵام بەم دواییانە ١٠ تا ١٥ هەزار هاوڵاتی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

وتیشی، دەیان سكاڵایان لەلایەن ئەو كرێكارانەوە بەدەست گەیشتووە‌و داوا دەكەن سزای ئەو كۆمپانیایانە بدرێت كە پابەند نابن بە مەرجەكانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەوە، بۆیە لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا گفتوگۆیان كردوە، كە ئەو كرێكارانەی دەركراون بۆ ماوەی ٤ مانگ لەسەدا ٢٥ تا لەسەدا ٥٠ ی مووچەكانیان پێبدرێت.

لای خۆشیەوە محەمەد حەیدەر كە پێشتر لە كۆمپانیایەكی سكویریتی لە كێڵگەی نەوتی خۆرئاوای قوڕنە كاری كردوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، گرێبەستی كارێكی نوێم ئیمزاكرد بۆ ئەوەی تاوەكو یەك ساڵ لە كێڵگەی خۆرئاوای قوڕنە كاربكەم، بەڵام دوای 3 رۆژ كارەكەم لەدەستدا‌و بێكاربووم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×