عێراق؛ 1268 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 28 توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-06-07       297       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1268 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 28 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو 282 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1268 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 605 حاڵەت، نەجەف: 28 حاڵەت، بەسرە: 121 حاڵەت، سلێمانی: 91 حاڵەت، هەولێر: 39 حاڵەت، دهۆك: 3 حاڵەت، كەربەلا: 28 حاڵەت، واست: 97 حاڵەت، كەركوك: 3 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، بابل: 43 حاڵەت، میسان: 39، دیوانیە: 40 حاڵەت، زیقار: 68 حاڵەت، موسەننا: 12، سەڵاحەدین: 25 حاڵەت، ئەنبار: 22 حاڵەت، نەینەوا: 3 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 28 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: بەغدا: 16 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، سلێمانی: 5 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، بەسرە: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 282 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 237 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، بەسرە: 15 حاڵەت، كەربەلا: 1 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، واست: 2 حاڵەت، نەینەوا: 20 حاڵەت، میسان: 4 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 12 هەزار و 366 كەس و لەوانە 346 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو پێنج هەزارو 186 كەسیان چاكبونەتەوەو شەش هەزار و 834 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 69 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×