وەزیری دارایی عێراق بەدوری دەزانێت بودجەی ئەمساڵ پەسەندبكرێت
  2020-06-07       846       

وەزیری دارایی عێراق بەدوری دەزانێت بودجەی ئەمساڵ وڵات پەسەندبكرێت و دەشڵێت: بۆ دابینكردنی موچە بەردەوام دەبین لە قەرزكردن.

ئاوێنە: عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020 بەدور دەزانرێت.
وتیشی: حكومەت كاردەكات بۆ ئامادەكردنی بودجەی ساڵی داهاتوە.

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕو كە حكومەت پێویستی بە 7 ترلیۆن و نیو دینارە بۆ خەرجییەكانی كارپێكردن.

وتیشی: بەردەوام دەبین لە قەرزكردن لە بانكە ناوخۆییەكان بۆ دابیكردنی موچەو خەرجی حاكیمە.

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی ئاماژەی بەوەشدا كە حكومەت كاردەكات بۆ قەرزكردن لە بانكی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی پەیرانی دارایی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×