بەغداد.. سەرجەم دەروازەکانی ئەو شارە بەڕوی هاتووچۆدا داخران
  2020-06-08       591       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەغدای پایتەخت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم دەروازەکانی بەغدا بە ڕوی هاتووچۆدا و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆش جێبەجێدەکرێت.

ئاوێنه‌: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەکردووە، لە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانی بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ، هەروەها سەرجەم ئەو لایەنانەش کە رێگەپێدانیان هەبوو، لە ئێستادا رێگەپێدانەکانیان راگیراوە.

ئەوەش هاتوە، بە ئامانجی گرتنەبەری رێکاری نوێ بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاردراوە بە داخستنی سەرجەم دەروازەکانی بەغدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤بکاتژمێری رابردودا هەزار و ٢٦٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا تۆمارکراوە و کۆی توشبووانی پەتاکە گەیشتە 12 هەزار و ٣٨٨ کەس.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە ١٢ هەزار و ٣٨٨ کەس، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ١٨٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٣٤٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×