2020-06-08   569     
ئا: لوقمان غه‌فوور
جاكۆب فرای، سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كرایه ده‌ره‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی، وتی: "من پشتگیری ئه‌وه ناكه‌م كه بودجه‌ی پۆلیسی شاره‌كه ببڕدرێت و پۆلیس له‌شاره‌كه نه‌مێنێت".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی جاكۆب كاتێك بوو كه له‌نێو خۆپیشانده‌راندا، رێكخه‌ری مه‌راسیمه‌كه لێی پرسی به به‌ڵێ یان نه‌خێر وه‌ڵاممان به‌ره‌وه "ئایا پشتگیری ئه‌وه ده‌كه‌یت كه بودجه‌ی پۆلیس ببڕدرێت؟" ئه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی به "نه‌خێر" وه‌ڵامبداته‌وه، وتی: "من به ته‌واوی پۆلیس له شاره‌كه ره‌تناكه‌مه‌وه".
له دوای ئه‌وه‌وه به‌شێك له خۆپیشانده‌ران هاواریان كرد و هۆتافیان كێشا: "بڕۆ ماڵه‌وه جاكۆب.. بڕۆ ماڵه‌وه".
خۆپیشانده‌ران له ئێستادا داوای ره‌تكردنه‌وه و بڕینی بودجه‌ی پۆلیس ئه‌كه‌ن له شاری مه‌نیئاپلس.
خۆپیشاندانه‌كان له ئێستادا به‌زۆری به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكادا به‌رێوه‌ده‌چێت. له شاری مه‌نیئاپلس رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی له‌ناو پاركی پۆتینۆ فیلد و به‌رده‌می پاركه‌كه كۆده‌بنه‌وه. رۆژی 6ی جۆن ئه‌و داوایه‌یان له جاكۆب فرای سه‌رۆكی شاره‌وانی كرد كه پاڵپشتی داواكه‌یان بكات به ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پۆلیسی شاره‌كه.
ئه‌و گروپه‌ی كه ئێستا خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن ناویان له‌خۆیان ناوه "روانینی ره‌شپێسته‌كان".
رۆژی 5ی جون ئه‌نجومه‌نی مه‌نیئاپلس بڕیاریدا كه پۆلیس ئه‌ژنۆ نه‌خاته سه‌ر ملی تاوانبار له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا و توندوتیژی به‌كارنه‌هێنێت. هه‌روه‌ها پۆلیسه هاوڕێكه‌ی بۆی هه‌یه خۆی هه‌ڵقورتێنێته ناو ئه‌و پۆلیسه‌ی كه سه‌رقاڵی ده‌ستگیركردنه ئه‌گه‌ر زانی توندوتیژی ئه‌كات به‌رامبه‌ر تاوانباره‌كه. به‌ڵام دوو بڕیاره پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی حاكمی شاره‌كه هه‌یه، ئیمزای له‌سه‌ر بكات.
دوای كردنه ده‌ره‌وه‌ی جاكۆب له نێو خۆپیشانده‌راندا به رۆژنامه‌نووسانی وت: "من به‌رپرسیارێتیم هه‌یه، ناتوانم بریاری نادروست بده‌م". وتیشی:"خۆپیشانده‌ران، وتیان: تۆ له‌گه‌ڵ ریفۆرمی له پۆلیس؟. وتم: به‌ڵێ. وتیان: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزای پۆلیس بدرێت؟ وتم: به‌ڵێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی پۆلیس نیم له‌شاره‌كه".
له‌دوای 12رۆژ خۆپیشاندان له ئه‌مریكا به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید پیاوه ره‌شه‌كه‌ی شاری مه‌نیئاپلس-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا له رۆژی 26 ئایار له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین) ی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، هێشتا دیار نییه خۆپیشاندان كه‌ی كۆتایی دێت.