2020-06-08   1432     
لە شاری نەجەف و قەزایەکی سنووری پارێزگای دیوانییە لەباشووری عێراق، خۆپیشاندان ئەنجام درا کە داوا لە بەرپرسان کرا بەهۆی ئەوەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە هاووڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا شکستیان هێناوە، دەستلەکار بکشێنەوە.
ئاوێنه: لەوبارەوە بەسەدان خۆپیشاندەر لە نزیک باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ناوەڕاستی شارەکە گردبوونەوە و دروشمەکانی دژ بە پارتە دەسەڵاتدارەکان، حکوومەت و ئێران-یان وتووە.
هەروەها هێزێکی زۆری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دەورووبەری باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف بڵاوکراوەتەوە و رێگەیان بە خۆپیشاندەران نەداوە لە باڵەخانەکە نزیک ببنەوە.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە هەڵبکوتنەسەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ ئەوەی بیسووتێنن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەوە رێگرییان لێکراوە.