حکومەتی سعوودیە: پلانمان هەیە تەنها ٢٠%ی هاووڵاتیان جیهان ئەمساڵ بتوانن رێورەسمی حەج ئەنجام بدەن
  2020-06-09       580       

لە کاتێکدا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی سعودیە ١٠٠ هەزاری کەسی تێپەڕاندوە و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، داهاتی ئەو وڵاتەی بە ئاستێکی زۆر دابەزاندووە، ریاز لە ئێستادا دەخوازێت بە رێکاری چڕی خۆپارێزی کۆتایی مانگی داهاتوو رێورەسمی حەج بەڕێوەبەرێت.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی سعودیەوە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی سعودیە بیر لەوە دەکەنەوە رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە موسوڵمانانی وڵاتانی دیکە بدەن بۆ ئەوەی بتوانن رێورەسمی حەج ئەنجام بدەن، بە گوێرەی بەرنامەکەش ئەو کەسانەی تەمەنێکی زۆریان هەیە، ناتوانن حەج ئەنجام بدەن.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێورەسمی حەج فشارێکی فراوان لەسەر کەرتی ئابووری حکومەتی سعودیە دروستدەکات کە بەهۆی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی بەهای نەوت، بودجەی ساڵانەی حکومەتی ریاز رووبەرووی کورتهێنان بوەتەوە.

ساڵانە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەراسیمی حەج سەردانی شوێنە ئاینییە پیرۆزەکانی وڵاتی سعودیە دەکەن و بەوهۆکارەش ئەو وڵاتە ساڵانە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت، بۆ ئەمساڵیش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پلانی ئەوەیان هەیە رێگە بدەن تەنها ٢٠%ی ژمارەی ساڵانی پێشوو، موسوڵمانان بتوانن رێورەسمی حەج ئەنجام بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×