نوری مالیکی: هێشتا مەترسییەکانی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت لەئارادایە
  2020-06-09       581       

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون، نووری مالیکی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند هێشتا مەترسییەکانی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و ڕەفتارەکانی سەردەمی بەعسی تاوانبار، فشار دەخەنە سەر هەستوسۆزی "شۆڕشگێڕان و دەستگیرکراوان و موجاهیدان و یاخیبووان".

ئاوێنه‌: نوری مالیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەهۆی بوونی مەترسییەکانی گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و شێوازی کارکردنی سەردەمی بەعس، فشار دەخەنە سەر هەستوسۆزی شۆڕشگێڕان، "لەبەرئەوە خۆپیێشاندان و ناڕەزاییەکان لەدژی دووبارەبوونەوەی ئەو سەردەمە تاریکەدا، بە گوزارشتێکی ئاگامەندانەی هەڵوێستی نیشتمانیی عێراقی دادەنرێت".

وتیشی، "دەستووری عێراقی ڕێگەی بە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لەپێناو داواکاریی ڕەوا داوە بەو کەسانەی، دەیانەوێت گوزارشت لە ڕای خۆیان بکەن و داوای مافەکانیان بکەن. لەبەرئەوە دەبێت تەنها پاڵپشتی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بین و لەگەڵیاندا بین، لە کاتێکدا ئەوان ئاڵای نیشتمان بەرزدەکەنەوە و داوا لە حکوومەت دەکەن پابەندی دەستوور و یاسا بێت".

مالیکی جەختیشی کردەوە لەوەی "پێویستە زیان بە مافی ئەشکەنجەدراوان، زیندانیان، ئاوارەکراوان و شۆڕشگێڕانی دژبە ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ نەگەیەنین".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانیش، هۆشداریدا لەوەی بە شێوازی نایاسایی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە ئامانجە نیشتمانییەکان دووربخرێنەوە، داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتە ناوچەییەکانیش کرد، "لە بزووتنەوە جەماوەرییەکان تێبگەن و هاریکاربن لەگەڵیان و لە سنووری دەستوور و یاساکاندا بەدەمیانەوە بچن".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×