787 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەعێراق تۆماركرا
  2020-06-09       369       
به‌پێی‌ نوێترین ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 787 توشبوی نوێی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆماركراوه‌و 22 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 787 توشبوی نوێی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا تۆماركراوه‌و 22 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگه‌یاندووه‌، 259 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاکبونەتەوە.
 
تا ئێستا لەعێراقدا 14 هەزارو 268 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیە  پێنج هەزارو 831 کەسیان چاکبونەتەوەو 392 توشبوش بەهۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانلەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×