2020-06-09   1292     
مسته‌فا كازمی
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا مسته‌فا كازمی بڕیاریدا موچه‌ی پله‌باڵاكان به‌ڕێژه‌ی 10٪ كه‌مبكاته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه، دوای كۆبونه‌وه‌كه هاشم داود، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كازمی بڕیاریداوه موچه‌ی پله‌باڵاكان به‌ڕێژه‌ی 10٪ كه‌مبكاته‌وه.
وتیشی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌ست به‌و دۆخه خراپه ده‌كات كه هاوڵاتیانی عێراقی تێدایه له‌به‌رئه‌وه بریاره‌كه‌ی ئه‌مرۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ داواكارییه‌كانیان.