له‌ تورکیا ٩٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکران و ١٧ کەسیش گیانی لەدەستدا
  2020-06-10       435       

وەزیری تەندرووستی تورکیا رایگەیاند، ١٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا، ٩٢٢ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەو پێیەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە ٤ هەزار و ٧٤٦ کەس و کۆی گشتی ژمارەی تووسبووانیش بووە ١٧٣ هەزار و ٣٦ کەس.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدانێکی رۆژانامەوانیدا فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد ٩٢٢ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون و ١٧ کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسی ناوبراوەوە گیانیان لەدەستدا.

هەروەها کۆجا رایگەیاند، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاکبوونەتەوە بووە ٢ هەزار و ٢٤١ کەس.

شایەنی باسە وەزیری تەندرووستی تورکیا رایگەیاند، تێکڕایی ژمارەی ئەو کەسانە کە تووشی کۆڕۆنا بوونە ٣٥-ە و هی گیان لەدەستدانیش ٧١-ە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×