2020-06-11   1333     
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: موچه‌ی ئه‌و خانه‌نشیانه‌ی كه بڕدراوه یاخود كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، جگه له‌پله باڵاكان ده‌ستكاری موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ناكرێت.
ئاوێنە: ئه‌حمه سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: نوێنه‌ران بڕیاریداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كرێت، به‌ته‌نها موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و پله باڵاكان و په‌رله‌مانتاران و گه‌وره به‌رپرسان كه‌مده‌كرێته‌وه .
راشیگه‌یاند: ئه‌و ڕێژه پاره‌یه‌ی كه پێشتر له مووچه‌ی خانه‌نشینان بڕدرابوو هه‌موویان بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
بڕیاری بڕینی به‌شێك له موچه‌ی خانه‌نشینان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشدا، ئه‌و هه‌نگاوه ڕه‌تكرایه‌وه.