فوئاد حسێن و باڵیۆزی ئێران جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان كرده‌وه‌
  2020-06-11       404       
وەزیری دەرەوەی عیراق و باڵیۆزی ئێران جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنج شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران.

وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە فوئاد حسێن كردووە بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و تاران و چۆنێتی پتەوكردنیان كرا، بە جۆرێك كە خزمەت بە هەردوو گەلی عیراق و ئێران بكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە فوئاد حسێن و ئیرەج مەسجیدی جەختیان لە پەیوەندی قووڵی عیراق و ئێران و گرنگیی پتەوكردنی كردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×