عێراق؛ 1261 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 31 توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-06-11       194       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 261 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 31 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو 354 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1261 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 564 حاڵەت، نەجەف: 14 حاڵەت، سلێمانی: 58 حاڵەت، هەولێر: 11 حاڵەت، دهۆك: 3 حاڵەت، كەربەلا: 33 حاڵەت، كەركوك: 16 حاڵەت، دیالە: 70 حاڵەت، واست: 233 حاڵەت، بابل: 26 حاڵەت، بەسرە: 23 حاڵەت، میسان: 76، دیوانیە: 94 حاڵەت، زیقار: 8 حاڵەت، ئەنبار: 3 حاڵەت، موسەننا: 11، سەڵاحەدین: 9 حاڵەت، نەینەوا: 9 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 31 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: بەغدا: 16 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، بەسرە: 1 حاڵەت، میسان: 3 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، زیقار: 3 حاڵەت، ئەنبار: 1 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 354 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 244 حاڵەت، نەجەف: 11 حاڵەت، دهۆك: 5 حاڵەت، كەركوك: 14 حاڵەت، كەربەلا: 5 حاڵەت، دیالە: 4 حاڵەت، بەسرە: 13 حاڵەت، میسان: 19 حاڵەت، بابل: 16 حاڵەت، دیوانیە: 8 حاڵەت، زیقار: 10 حاڵەت، نەینەوا: 5 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 16 هەزار و 675 كەس و لەوانە 457 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو شەش هەزارو 568 كەسیان چاكبونەتەوەو نۆ هەزار و 650 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 98 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×