كازمی: گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئەمریكا پشت دەبەستێت بە بۆچونی مەرجەعیەت و پەرلەمان
  2020-06-11       450       

مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستی پێكرد، پشت دەبەستێت بە بۆچونی مەرجەعییەت و پەرلەمان و پێویستیی عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد کە پارەی لێبڕدراوی موچەی خانەنشینان دەگەڕێننەوە.

ئاوێنە: مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لە چەند پرسێک پەیوەست بە دۆخی ئابوری، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، کرد.

کازمی باسی لە موچەی خانەنشیان کرد کە لەچوارچێوەی پلانی چاکسازیی دارایی بەشێک لە موچەکانیان بڕدرا، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەمبارەیە ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کە لێبڕینەکان بەهۆی نەبونی نەختینەوە بوە و وتی: "لەسەدا ٧٣ی خانەنشینان موچەی تەواویان وەرگرتوە و لێبڕینەکان بەهۆی نەبونی نەختینەوە بو".

راشیگەیاند "تەنها لە سەدا ٢٧ خانەنشینان کە موچەیان وەرگرتوە لێبڕین لە موچەیان کراوە و لە چەند رۆژی داهاتودا یان لەگەڵ موچەی مانگی داهاتودا ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی حکومەتەکەیەوە وتی"تەمەنی راستەقینەی حکومەتەکەم حەوت رۆژە چونکە هەفتەی رابردو تەواوکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە عێراق شتێک بەناوی ئابوری بونی نییە، ئەوەی دەبینرێت تەنها پشت بەستن بە نەوت بوە."

راشیگەیاند: "ئامانجی حکومەتەکەم زەمینەسازییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و پاراستنی ئابورییە لە داڕمان و پارێزگارییە لە شکۆی دەوڵەت".

مستەفا کازمی باسی لە گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکای کرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، خواستی ئەوان ئەوەیە کە عێراق نەبێتە شوێنی ململانێکان و وتی: "گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کە ئەمڕۆ دەست پێدەکات، پشت دەبەستێت بە بۆچونی مەرجەعییەت و پەرلەمان و پێویستیی عێراق".



زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×