پۆمپیۆ: سزادانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەلایەن دادگای توركیاوە زیان بە پەیوەندییەكانمان دەگەیەنێت
  2020-06-12       906       
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە ئیستانبوڵ

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سزادانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی وڵاتەكە لە ئیستانبوڵ لەلایەن دادگای توركیاوە ئەو متمانەیە لاواز دەكات كە پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو ئەمریكای لەسەر راوەستاوە.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، دوێنێ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمریكا پێی وانییە بەڵگەی متمانەپێكراو هەبێت بۆ پشتیوانیكردنی بڕیارەكەی دادگای توركیا لە سزادانی مەتین تۆبۆز بە تۆمەتی هاوكاریكردنی "رێكخراوی تیرۆریستی"، كە تیایدا سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی: سزادانی ئەو كارمەندانە لەلایەن دادگای توركیاوە متمانە بە دامەزراوە توركییەكان لاواز دەكات...متمانەش بنەمای پەیوەندییەكانی توركیاو ئەمریكایە.

دوێنێ پێنجشەممە، دادگای باڵای تورکیا، بە تۆمەتی پەیوەندی بە بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەن و دەست هەبون لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016، سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگی بۆ مەتین توبوز، کارمەندی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ دەرکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×