تویتەر هەزاران هەژماری سەربە ئەردۆغان دادەخات
  2020-06-12       750       

کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا حەوت هەزار و ٣٤٠هەژماری تۆڕەکەی لە تورکیا داخستوە کە بەشێکی زۆریان لایەنگر بون بۆ سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ئاوێنە: کۆمپانیای تویتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە هەڵمەتێکی فراواندا، ٣٢ هەزار و ٢٤٢ هەژماری لە تۆڕەکەیدا داخستوە کە زۆرینەیان لە وڵاتانی چین، تورکیا و روسیا بون.

لەبارەی هەژمارە داخراوەکانی تورکیاوە، کۆمپانیای تویتەر وتویەتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە وردی لە رێگەی دو بنکەی چاودێرییەوە لە هەژمارە ساختەکانی کۆڵیوەتەوەو دواجار بڕیاریانداوە هەزاران هەژماری سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا دابخەن ئەوەش بەهۆی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەو زانیاری چەواشەكارانە.

باس لەوەشکراوە، بەپێی کۆڵینەوەکانیان، ئەو هەژمارانە لەلایەن گەنجانی حزبەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەبراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×