''سعودیە تاوتوێی بریاری هەڵوەشاندنەوەی حەج دەكات''
  2020-06-13       580       

رۆژنامەی "فایننشال تایمز" رایگەیاند ، سعودیە تاوتوێی بریاری هەڵوەشاندنەوەی مەوسمی حەج دەكات بۆ جاری یەكەم لەوەتەی دروستبوونی ، ئەمەش بەهۆی زۆری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و تێپەراندنی (100) هەزار كەس.

ئاوێنه‌: رۆژنامەكە لەزاری بەرپرسێكی گەورەی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڵاوی كردۆتەوە :" ئەم بابەتە بەباشی و چڕی تاوتوێ كراوە ، هەروەها جارێكی دیكە چاو بە سیناریۆ جیاوازەكان دەخشێنینەوە پێش ئەوەی لەم هەفتەیە بریاری كۆتایی بدەین".

یەكێك لە لە پێشنیارەكانیش ئەوەیە ، رێگەدانە بە كەمترین ژمارەی حاجیان لەنێوخۆی وڵات بۆ جێبەجێكردنی فەرزەكانی حەج ، ئەویش بە جێبەجێكردنی رێكارە تەندروستییەكان.

بەرپرسەكە بۆ فایننشاڵ تایمز ئەوەیشی وتووە : " هەموو بژاردەكان كراوەن ، بەڵام لەكۆتاییدا تەندروستی و سەلامەتی حاجیان لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×