ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران 8 هەزار و 700 کەسی تێپەڕاند
  2020-06-13       835       
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند ''لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2هەزار و 410 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە''.

ئاوێنه‌:  ڕۆژی شەممە 24ی جۆزەردانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند ''بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2410 حاڵەتی نوێی توشبون تۆمار کراوە کۆی گشتیی توشبوان گەیشتە 184 هەزار و 955 حاڵەت''.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 71 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 8 هەزار و 700  کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 146 هەزار و 748 نەخۆشی توشبوی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×