ترەمپ: هیچ هێزێک نییە بتوانێت بەسەر سوپای ئەمریکادا سەرکەوێت
  2020-06-14       499       

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بەرەنگاری دوژمنێکی نه‌بینراو بۆتەوە، کە لە چینەوە هاتوە، ئەوەش وەک دوپاتکردنەوەیەک بە بەوەی کە پەکین سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی پەتای کۆڤید-19.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئاهەنگی دەرچونی کۆلێژی وێست بۆینگی سەربازی لە وڵاتەکەی رایگەیاند، “هیچ هێزێک نییە بتوانێت بەسەر سوپای ئەمریکادا سەرکەوێت، بەڵام ئەرکی یەکەمی سوپاکەم پارێزگاریکردنە لە ئاشتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەربەخۆبونی سەرجەم دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی وڵاتەکەی نهێنی سەرکەوتنی وڵاتەکەی بوە.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا سوپای وڵاتەکەی بەرەنگاری دوژمنێکی نەبینراو بوەتەوە کە لە چینەوە هاتوە، دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر بەلاڕێبردنی جیهان لەلایەن چینەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستەڕو، هەر ئەوەش وایکرد بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و ببێت بە پەتایەکی جیهانی.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×