عێراق؛ 1259 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 58 توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-06-14       426       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1259 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 58 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو 606 توشبوش چاكبونەتەوە. بەوەش ژمارەی توشبوان 20 هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1259 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 587 حاڵەت، نەجەف: 81 حاڵەت، سلێمانی: 51 حاڵەت، هەولێر: 36 حاڵەت، دهۆك: 9 حاڵەت، كەربەلا: 38 حاڵەت، كەركوك: 69 حاڵەت، دیالە: 32 حاڵەت، واست: 39 حاڵەت، بەسرە: 51 حاڵەت، میسان: 79، بابل: 10 حاڵەت، دیوانیە: 9 حاڵەت، زیقار: 122 حاڵەت، نەینەوا: 4 حاڵەت، سەڵاحەدین: 12 حاڵەت، ئەنبار: 29 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: بەغدا: 29 حاڵەت، سلێمانی: 4 حاڵەت، كەركوك: 2 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، واست: 3 حاڵەت، میسان: 7 حاڵەت، بابل: 1 حاڵەت، زیقار: 3 حاڵەت، دیوانیە: 3 حاڵەت، ئەنبار: 1 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 606 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 430 حاڵەت، نەجەف: 33 حاڵەت، هەولێر: 15 حاڵەت، سلێمانی: 2 حاڵەت، دهۆك: 8 حاڵەت، كەركوك: 6 حاڵەت،  كەربەلا: 9 حاڵەت، دیالە: 21 حاڵەت، بەسرە: 25 حاڵەت، میسان: 10 حاڵەت، واست: 13 حاڵەت، زیقار: 25 حاڵەت، موسەننا: 9 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 20 هەزار و 209 كەس و لەوانە 607 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو هەشت هەزارو 121 كەسیان چاكبونەتەوەو 11 هەزار و 481 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 128 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×