کازمی بە بڕیارێک رێگری لە ئەندامانی هێزەکانی ئەمنی دەکات بۆچونی سیاسییان دەرببڕن
  2020-06-15       558       

مستەفا کازمی، بە نوسراوێک پۆستی سیاسی و بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ دەربڕینی بۆچونی سیاسی لە سەرجەم و کارمەندانی کەرتی ئەمنی و سەربازی لە عێراق قەدەغەکرد.

سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی بە نوسراوێک و بە گوێرەی مادەی ٩ی دەستور، پۆستی سیاسی و بەکارھێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بۆ دەربڕینی بۆچونی سیاسی لە سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق قەدەغەکرد، بەپێی ئەو بڕیارە نابێت هیچ بۆچونێکی سیاسییان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

محەمەد حەکیم کازم، سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بڕیارێکدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچوە ئاماژەی بەوەکردوە، بە گوێرەی مادەی ٩ی دەستور و مادەی ١٩ و ٢٩ لە یاسای سزادانی سەربازی، هەروەها لەسەر بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، نابێت ئەندامانی کەرتی سەربازی و فەرماندە ئەمنییەکان بیرو باوەڕی سیاسییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

بڕیارەکە ئاڕاستەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناخۆ، دەزگای دژەتیرۆر، دەزگای هەواڵگری، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و حەشدی شەعبی کراوە بۆ جێبەجێکردنی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×