مافی مرۆڤ: پێشێلکاریی گەورە بەرامبەر بەئازادی رادەربڕین لەعێراق‌و کوردستان دەکرێ
  2020-06-15       515       

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات عێراق‌و هەرێمی کوردستان پێویستییەکی زۆری بەچاکسازی ئەو یاسایاینە پەیوەندییان بەئازادی رادەربڕینەوە هەیەو دەڵێت "پێشێلکاریی گەورە بەرامبەر بەئازادی رادەربڕین لەعێراق‌و کوردستان دەکرێ".


ئاوێنە: چاودێری مافی مرۆڤ لەراپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بلاویکردوەتەوە ئەوە روندەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەرێمی کوردستان یاسا بەکاردەهێنن بۆ لێپێچینەوەو تۆمەتبار کردنی ئەو کەسانەی رەخنەیان لێدەگرن.
راپۆرتەکە داوا لەپەرلەمانتارانی عێراق‌و کوردستان دەکات کار بۆ گۆڕینی ئەو بڕگە یاساییانە بکات کە دەبنە هۆی سنوردارکردنەوەی ئازادی دەربڕین.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردودا دەیان رۆژنامەنوس‌و چالاکوانی مەدەنی لەعێراق بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەدەسەڵات راپێچی دادگا کراون‌و چەندان کەناڵی تەلەفزیۆن‌و رادیۆش داخراون، یاخود لەلایەن هێزی چکدارییەوە پەلامار دراون.
لەکوردستانیش لەچەندین ئاستدا پێشێلکاریی ئەنجامدراوەو رۆژنامەنوس‌و چالاکوانی مەدەنی‌و خەڵکی ئاسایی لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆپیشاندان دەستگیرکراون‌و لەلایەن ئاسایشەوە هەڕەشەیان لێکراوەو ترسێنراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×