2020-06-15   546     
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لەوەی، هێشتا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەکان چالاکە و جێگای مەترسی گەورەیە.
ئاوێنه: لەگەڵ ئەم هۆشدارییەش، کە بەشێکی ئاراستەی بەریتانیا کرابوو، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سێ هەزار پۆلیس بخاتە سەر شەقامەکان تاوەکو سزای ئەو کەسانە بدەن کە دەمامک نابەستن.
حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە، هەر کەسێک لەدەرەوەی ماڵ بێت و دەمامک نەبەستێت، بە بڕی ١٠٠ پاوەند سزا دەدرێت.
هەروەها، پۆلیس یاسای دووری نێوان دوو کەس بە دوو مەتر جێبەجێدەکەن.
لە بەریتانیا ٢٩٦ هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ٩ هەزار و ٥٢٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.