''سێ موشەکی کاتیۆشا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتەخوارەوە''
  2020-06-16       756       

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێڕاقی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند درەنگانی ئەمشەو سێ مووشەکی کاتیۆشا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتەخوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ئەوتۆی لێبکەوێتەوە.

شەفەق نیوز ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی سێ مووشەکی کاتیۆشا لە فڕۆکەخانەی بەغداد، بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "مووشەکەکان لە گەڕەکی مەکاسبەوە هەڵدراون و ئەو لایەنانەی دەستدرێژییەکەیان ئەنجامداوە، ڕاگری تەختەیان بەکارهێناوە بۆ هەڵدانی کاتیۆشاکان".

ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە ئەمنییەکان ڕاگرەکان و هەندێک مووشەکی بەجێماویشیان دۆزیوەتەوە، پووچەڵیشیان کردوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیان نەبوە، موشەکەکان بەر لە گەیشتنیان لە نزیک ناوەندی هەماهەنگی دیپلۆماسی كه‌وتونه‌ته‌ خوارەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×