تەندروستی عێراق: لە 24 کاتژمێری رابردودا 60 کەس بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
  2020-06-16       378       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری رابردودا 60 هه‌ڵگری‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
 
ئاوێنه‌: بەپێی نوێترین ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری رابردودا هەزارو 385 کەس توشی‌ كۆرۆنا بون‌و 60 هه‌ڵگری‌ ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیانلەدەستداوە.

هاوکات 591 توشبوی کۆرۆناش لەسه‌رتاسه‌ری‌ عێراق چاکبونەتەوە.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تائێستا توشی‌ كۆرۆنا بون گه‌یشته‌ 22 هه‌زارو 700 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 9 هه‌زارو 862 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 712 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×