لە ٢٤ کاتژمێری رابردو نزیكه‌ی ٥ هەزار کەس له‌ سعودیه‌ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بون
  2020-06-17       473       

وەزارەتی تەندرووستی سعوودیە رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤ هەزار و ٩١٩ کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی سعوودیە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣٩ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و ٤ هەزار و ٩١٩ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە کۆی گستی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە ١٤١ هەزار و ٢٣٤ کەس و هەزار و ٨٥٩ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

شایەنی باسە وەزارەتی ناوبراو تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە ٣٩ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×