وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٥٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە،ئەوەش زۆرترین حاڵەتی رۆژانەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت.
ئاوێنه: لە بەیانامەی ڕۆژانەیدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٠٨ توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە بەوەش کۆی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە ١٠هەزاری تێپەڕاند.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردوە ٦١ توشبووی نوێ گیانیان لەدەستداوە و کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٧٧٣ کەس.
هەروەها بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا ٢٤ هەزار و ٢٥٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ئێستا ١٢ هەزار و ٧١١ کەسیان لە نەخۆشخانەن.
هەروەها لەو ژمارەیەش ١٥٩ کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر ئۆکسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستکردان.