عێراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایڕۆسی کۆرۆنا لەبەرزبونەوەدایە
  2020-06-17       449       

وەزارەتی ژینگە و تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تایبەت بە كۆرۆنا راگەیاند و بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا گەیشتوەتە ٧٧٣ كەس.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە هەزار و ٥٥٤ توشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، كە رێژەی زۆرینەیان لە بەغدا-یە و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە ٢٤ هەزار و ٢٥٤ كەس.

هاوكات لەئێستادا ١٢ هەزار و ٧١١ توشبو لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و ١٥٩ لەوانە لەژێر چاودێری چڕدان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیان.

دوا ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەشدەكەن، تا ئێستا ٧٧٣ توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە و كۆی گشتی ئەو توشبوانەی پەتاكەیان پەراندوە ١٠ هەزار و ٧٧٠ كەسە.

لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ هەزار و ٥٣ پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی سەرتاسەری عێراق ئەنجامدراوە وكۆی گشتی پشكنینەكان لە سەرەتای سەرهەلدانی كۆرۆناوە هەتا ئێستا گەیشتوەتە ٤٠٣ هەزار و ٣٨٨ پشكنین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×