وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێویستە توركیا هێزەكانی لە عێراق بباتە دەرەوە
  2020-06-18       389       

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كە بانگی باڵیۆزی توركیا لە عێراق كراوە و تیایدا پێیانڕاگەیاندوە كە پێویستە وڵاتەكەی هێزەكانی لە خاكی عێراق بباتە دەرەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا راگەیاند، كە وەزارەتەكەی بانگی فاتح یەڵدز، باڵیۆزی توركیای لە عێراق كردوە و لەبارەی بۆردومانەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق بە بیانوی هێرشكردنە سەر پەكەكە یاداشتنامەیەكی داوەتێ.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە یاداشتەكەدا عێراق بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی توركیای كردوە لەناو خاكی عێراق و بە سەرپێچی بە سەروەری خاكی عێراق و سنورەكەی تۆمەتباری كردوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یاداشتەكەدا داوایكردوە كە توركیا هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بباتە دەرەوە و كێشەكانیان لەرێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ پەكەكە چارەسەربكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×