راوێژكارێكی كازمی‌: هیچ موچەیەكی دیكە بۆ هه‌رێم نانێرین
  2020-06-19       879       
هیشام داود
راوێژكارێكی  مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ موچەیەكی دیكە بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نانێرن تا هه‌رێم داهاتی نەوت ڕاده‌ستی‌ بەغدا نەكات.

ئاوێنه‌: له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە، هیشام داود، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی‌ لەكێشەداراییه‌كانی‌ نێوان بەغدا‌و هەولێر كرد‌و رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت ڕاده‌ست نەكات، هیچ موچەیەكی دیكەی بۆ نانێرن.

وتیشی، عێراق روبەڕوی قەیرانی دارایی بۆتەوە‌و لەكاتێكدا مانگانە 6 ملیاری پێویستە بۆ موچە، داهاتەكانی بۆ دوو ملیار دۆلار كەمبۆتەوە.

راوێژكارەكه‌ی مستەفا كازمی به‌پێویستی‌ ده‌وزانێت كه‌ بەزویی چاكسازیی لەئابوری عیراقدا بكرێت‌و ئەو جیاوازییە گەورەیەی لەنێوان موچەی پلە باڵاكان‌و فەرمانبەراندا هەیە نەهێڵدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×