تەندروستی عێراق: 1635 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی کۆرۆنا بون
  2020-06-19       210       
به‌پێی‌ دوایین ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق،  1635 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا بون‌و 69 توشبوش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی‌ ئاماره‌، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردودا 1635 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ توشبون به‌كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق تۆماركراوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردودا 69 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

كۆی‌ گشتی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا له‌عێراق گه‌یشته‌ 27352 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ 925 توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 12205 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×