مستەفا كازمی: عێراق بەكێشەی درێژخایەن دەناڵێنێت
  2020-06-20       430       
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق بەدەست کێشەی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت و ئێستاش بەدەست پاشەكشەی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

ئاوێنه‌: مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، عێراق بەكێشەی درێژخایەن دەناڵێنێت، لەئێستاشدا بە پاشەكشەی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

دەشڵێت،"چاكسازییه‌كانمان گه‌شه‌ی ئابوری و دارایی به‌ده‌ستده‌هێنێت، لەرێگەی ڕاگرتنی به‌هه‌ده‌ردان و كۆتاییهێنان به‌دو موچه‌ و پێدانی به‌به‌شێكی دیارییكراو."

ئاماژەی بەوەشكردوە،"پاشەكشە ناكەین لەچاكسازی ئابوری و دادپەروەری كۆمەڵایەتی."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×