هەواڵگریی عێراق: پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون
  2020-06-20       454       

ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە پێنج تیرۆریستی داعش  لە سنووری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، دەستگیرکراون.
 
ئاوێنه‌: ئاژانسی ناوبراو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەکانیان بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، پێنج تیرۆریست کە لە بەناو ویلایەتی ئەنبار کاریان کردووە لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە چەندین کردەی تیرۆریستییان بەرامبەر بە دانیشتوانی ناحیەی نەخیب و قەزای روتبە رۆژئاوای ئەنبار ئەنجامداوە.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە دوای وەرگرتنی وتەکانیان، دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×