لەعێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-06-20       267       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1870 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 1006 توشبوش چاكبونەتەوەو 88 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1870 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 675 حاڵەت، نەجەف: ٧٧ حاڵەت، سلێمانی: ١٨٥ حاڵەت، هەولێر: 40 حاڵەت، دهۆك: ٣ حاڵەت، كەربەلا: 100 حاڵەت، كەركوك: 58 حاڵەت، دیالە: 63 حاڵەت، واست: ١٤٦ حاڵەت، بەسرە: ١٥٢ حاڵەت، ميسان: ٦٢ حاڵەت، بابل: ٥٤ حاڵەت، ديوانيە: ٨١ حاڵەت، زیقار: ٤٨ حاڵەت، ئەنبار: ٣٤ حاڵەت، موسەننا: ٢٦ حاڵەت، نەینەوا: 10 حاڵەت، سەڵاحەدين: ٥٦ حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 88 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: بەغدا: 28 حاڵەت، نەجەف: ٢ حاڵەت، سلێمانی: ٦ حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، كەركوك: ٣ حاڵەت، ديالە: ٥ حاڵەت، واست: ٢ حاڵەت، بەسرە: ٣ حاڵەت، ميسان: ٩ حاڵەت، بابل: ٢ حاڵەت، زیقار: ٢٠ حاڵەت، موسەننا: ٢ حاڵەت، سەڵاحەدین: ٢ حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 1006 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 377 حاڵەت، نەجەف: ٦٥ حاڵەت، سلێمانی: ٦١ حاڵەت، هەولێر: 30 حاڵەت، دهۆك: ١١ حاڵەت، كەربەلا: ٨٤ حاڵەت، كەركوك: ٥ حاڵەت، ديالە: ٢ حاڵەت، واست: ١٧ حاڵەت، بەسرە: ١٢٠ حاڵەت، ميسان: ٧٤ حاڵەت، بابل: ٥٣ حاڵەت، زیقار: ٣٠ حاڵەت، ديوانيە: ٤٣ حاڵەت، ئەنبار: ١٠ حاڵەت، موسەننا: ٢١ حاڵەت، نەینەوا: 3 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 29 هەزار و 222 كەس و لەوانە 1013 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 13 هەزارو 211 كەسیان چاكبونەتەوەو 14 هەزار و 998 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 247 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×