2020-06-21   823     
یاریزانی ناوداری عێراقی ئەحمەد رازی بەهۆی توشبوون بە کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایکرد.
ئاوێنه: میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردوە،دوای توشبوونی بە کۆرۆنا و باشبوونی دۆخی تەندروستی لە چەند رۆژی ڕابردوودا،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوبارە باری تەندروستی تێکچووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەحمەد رازی یاریزانی ناوداری عێراقی و کابتنی هەڵبژاردەی عێراق بووە و لە هەفتەی ڕابردوو توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەندرا.
ئەحمەد ڕازی لەساڵی 1964 لەدایکبووە و لە چەندین یانەی عێراقی یاریکردوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقیش چەندین نازناوی ناوچەیی و عەرەبی بەدەستهێناوە و لەساڵی 2008 بوو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.