له‌ تورکیا هەر کەسێک ماسک نەبەستێت ١٣٠ دۆلار پێبژاردن دەکرێت
  2020-06-21       445       

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هەرکەسێک لە کاتی بەستنی زۆرەملێیی ماسک پابەند نەبێت، بڕی ٩٠٠ (١٣١ دۆلار) لیرە پێبژاردن دەکرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە نووسراوێکی ئاراستەی پارێزگارەکان کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە لەکاتی بەستنی زۆرەملێی ماسک، هەر کەسێک لە دەرەوە پابەندی بڕیارەکە نەبێت بە بڕی ٩٠٠ لیرە (١٣١ دۆلار) پێبژاردن دەکرێت.

هاوکات نووسراوەکە بۆ ٨١ پارێزگای تورکیا نێردراوە و راشگەیەندراوە هەر کەسێک تا ٢٢ی حوزەیران پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت، ئاگەداردەکرێتەوە، لە دوای ئەو بەروارەش راستەوخۆ بڕی ٩٠٠ لیرە پێبژاردن دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا هێزی ناوشارەکان بۆ ماوەی ٤ رۆژ خەڵک ئاگەداردەکەنەوە لە بەستنی ماسک.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×