ترەمپ: هەر کەسێک ئاڵای ئەمریکا بسوتێنێت دەبێت یەک ساڵ زیندانی بکرێت
  2020-06-21       1074       
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای دەرکردنی یاسایەکی کرد کە تیایدا سزای یەک ساڵ زیندانیکردن بەسەر هەر هاوڵاتییەکی وڵاتەکەدا بسەپێنرێت، کە ئاڵای ئەمریکا دەسوتێتێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا لە بەردەم هاوڵاتیانی ویلایەتی ئەوکلاهما پێشکەشیکرد،رایگەیاند، “کۆمەڵێک لە تێکدەرە چەپڕەوەکان دو رۆژ پێش ئێستا پەیکەری جۆرج واشنتن-یان روخاند و لە پاش ئەوەی ئالای ئەمریکایان تێوەپێچا و سوتاندیشیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە یاسایەک دەربکەن، کە تیایدا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر هەر کەسێکدا بسەپێنن کە ئاڵای وڵاتەکە دەسوتێنێت.

١٩ی ئەم مانگە، لە ویلاتی ئەوریگۆن خۆپیشاندەران پەیکەری جۆرج واشنتن-یان روخاند پێش روخاندنی پەیکەری جۆج واشنتن، کۆمەڵێک لە خۆپشاندا ئاگریان لە پەیکەرەکە و ئاڵای ئەمریکا بەردا، بەڵام بەهۆی ئەو کارەوە هیچ کەسێک دەستگیرنەکرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×