عێراق.. 1646كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 87 توشبوش گیانیانلەدەستدا
  2020-06-21       561       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1646 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 87 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوەو 724 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1646 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 379 حاڵەت، نەجەف: ٨٣ حاڵەت، سلێمانی: ٢٤٥ حاڵەت، هەولێر: ١٩ حاڵەت، دهۆك: ٢ حاڵەت، كەربەلا: ٤٤ حاڵەت، كەركوك: ٤٩ حاڵەت، ديالە: ٩٥ حاڵەت، واست: ٢٠٩ حاڵەت، بەسرە: ٨٣ حاڵەت، ميسان: ١٠٦ حاڵەت، بابل: ١١ حاڵەت، ديوانيە: ١١٤ حاڵەت، زیقار: ١٦٤ حاڵەت، ئەنبار: ٢٨ حاڵەت، نەينەوا: ١١ حاڵەت، سەڵاحەدین: ٤ حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 87 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: بەغدا: 43 حاڵەت، نەجەف: ٢ حاڵەت، سلێمانی: ٨ حاڵەت، هەولێر: ١ حاڵەت، كەربەلا: ٢ حاڵەت، ديالە: ١ حاڵەت، واست: ٦ حاڵەت، بەسرە: ٤ حاڵەت، ميسان: ٢ حاڵەت، ديوانيە: ٤ حاڵەت، زيقار: ١٥ حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 724 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 223 حاڵەت، نەجەف: ٨٠ حاڵەت، سلێمانی: 4 حاڵەت، هەولێر: 23 حاڵەت، دهۆك: ١٢ حاڵەت، كەركوك: ٩ حاڵەت، ديالە: ١ حاڵەت، واست: ٣٢ حاڵەت، بەسرە: ٢٣ حاڵەت، ميسان: ١١٦ حاڵەت، بابل: ٦٥ حاڵەت، زيقار: ١١١ حاڵەت، ئەنبار: ٧ حاڵەت، نەينەوا: ٢ حاڵەت، سەڵاحەدین: 16 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 30 هەزار و 868 كەس و لەوانە 1100 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 13 هەزارو 935 كەسیان چاكبونەتەوەو 15 هەزار و 833 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 224 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×