قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق دەستی پێکرد
  2020-06-22       496       

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی “پاڵەوانەكانی عێراق”، بە ئامانجی پشكنین و پاكسازیكردنی ژمارەیەک ناوچە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە سێ محیوەرەوە دەستی پێ كرد.
 
ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاندووە، “لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ‘پاڵەوانەكانی عێراق’ بە ئامانجی پشكنین و پاكسازیكردنی ژمارەیەک ناوچە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە سنووری یەكلاكەرەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی (دیالە، سامەڕا و كەركووك) دەستی پێ كرد”.

هاوکات عەمید یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەیش داوە، ئۆپەراسیۆنەكە لە سێی میحوەرە دەستی پێكردووە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، سامەڕا و دیالە، هێزەكانی فیرقەی نۆی زرێپۆش، هێزەكانی كۆماندۆ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و سوات و هێزەكانی پۆلیسی فیدرال سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركووك تیایدا بەشداری دەكەن.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان باسی لەوەیش كردووە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سەڵاحەددین، دیالە، سامەڕا و كەركووك لە پۆپەراسیۆنەكەدا، بەشدارن.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی سوپا و فڕۆكەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.

باس لەوەیش كراوە كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، پشكنین و پاكسازكردنی رووبەری چوار هەزار و ٨٣٥ كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، هەروەها راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و كەسانی داواكراوە.

لە ماوەكانی رابردوودا، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “پاڵەوانەكانی عێراق”، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامدرابوو كە لە میاندا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون و ژمارەیەك حەشارگەیش خاپووركران.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×