ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
  2020-06-22       694       

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاگادار كراوەتەوە لەوەی پێنج پەرلەمانتاری عێراق و 28 فەرمانبەر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەك ئەوەی ئاشكرا كردووە:  پێنج پەرلەمانتار بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیان وتوە ، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەوەشی روون كردەوە : "دەركەوتووە جگە لەو پەرلەمانتارانە بەڕێوەبەرێكی گشتی و 28 فەرمانبەری دیكەی پەرلەمانی عێراق ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان".

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا 30 ھەزار و 868 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە و نزیكەی 16 ھەزار كەسیان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×