عێراق.. 1808 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 67 توشبوش گیانیانلەدەستدا
  2020-06-22       544       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1808 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 67 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوەو 850 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1808 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 452 حاڵەت، نەجەف: 67 حاڵەت، سلێمانی: 257 حاڵەت، هەولێر: 63 حاڵەت، دهۆك: 6 حاڵەت، كەربەلا: 82 حاڵەت، كەركوك: 39 حاڵەت، ديالە: 42 حاڵەت، واست:91 حاڵەت، بابل: 40 حاڵەت، بەسرە: 114 حاڵەت، ميسان: 148 حاڵەت، ديوانيە: 115 حاڵەت، زیقار: 231 حاڵەت، ئەنبار: 18 حاڵەت، موسەننا: 21 حاڵەت، نەينەوا: 11 حاڵەت، سەڵاحەدین: 11 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 67 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: بەغدا: 29 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، سلێمانی: 11 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، كەركوك: 2 حاڵەت، ديالە: 2 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، بەسرە: 1 حاڵەت، ميسان: 6 حاڵەت، بابل: 3 حاڵەت، ديوانيە: 1 حاڵەت، زیقار: 8 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 850 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 206 حاڵەت، نەجەف: 31 حاڵەت، سلێمانی: 5 حاڵەت، هەولێر: 26 حاڵەت، دهۆك: 3 حاڵەت، كەركوك: 18 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، ديالە: 5 حاڵەت، واست: 41 حاڵەت، بەسرە: 87 حاڵەت، ميسان: 111 حاڵەت، بابل: 66 حاڵەت، ديوانيە: 72 حاڵەت، زیقار: 150 حاڵەت، ئەنبار: 10 حاڵەت، نەينەوا: 3 حاڵەت، سەڵاحەدین: 13 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 32 هەزار و 676 كەس و لەوانە 1167 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 14 هەزارو 785 كەسیان چاكبونەتەوەو 16 هەزار و 724 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 222 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×