عێراق بڕیاری دا بە راگرتنی دوموچەیی و موچەی بەشێك لە ئاوارەكانی رەفحا
  2020-06-22       497       

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی دو موچەو هەروەها خەرجكردنی شایستە داراییەكانی ئاوارەكانی كەمپی رەفحا.

ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بڕیارێكدا جەختی لەسەر جێبەجێكردنی مادەی 10ی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی ساڵی 2019ی هەمواركراو كردۆتەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو دەقە یاساییانەی كە رێگە بە وەرگرتنی دو موچە یاخود زیاتر دەدەن بێجگە لەو توێژانەی كە لە مادەكەدا ئاماژەیان پێدراوە.

هەروەها بڕیاریشیداوە، ئاوارەكانی كەمپی رەفحا كە یاسای عێراقی بە دەستبەسەركراوانی رەفحا ناوی هێناون، دەبێت هەڵگری چەند مەرجێك بن ئینجا شایستە داراییەكانیان خەرج دەكرێت.

دەستبەسەركراوانی ره‌فحا ئه‌و عیراقیانه بون‌ كه‌ دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور له‌ ترسی سه‌دام حسێن رویان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی كرد و له‌ناوچه‌ی "ره‌فحا"ی سه‌ر سنور خرانه‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانه‌وه‌.

هیچ یەكێك دەستبەسەركراوانی رەفحا بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە یەك ملیۆن دینار زیاتری بۆ خەرج ناكرێت و دەشبێت: لەئێستادا دانیشتوی عێراق بێت، سەرۆك خێزان بێت و بۆ ئەندامانی دیكەی خێزان شایستەی دارایی خەرج ناكرێت، هیچ موچە و داهاتێكی دیكە لە دەوڵەت وەرنەگرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سودمەند لەم شایستە داراییە لە وەرگرتنی شایستەی داراییدا بەرپرسیارێتی بونی ئەو مەرجانەی دەكەوێتە ئەستۆ و بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق بونی مەرجەكانی سەرەوە لە سودمەنداندا پشتڕاستدەكاتەوەو هەر كەسێك لە دەستبەسەركراوانی رەفحا ئەو مەرجانەی تێدانەبن موچەكەی رادەگیرێت. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×