سعودیە: حەجی ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر سنورداری خەڵك بەڕێوەدەچێت
  2020-06-22       528       

وەزارەتی حەجی سعودیە، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند: فەریزەی حەجی ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر سنورداری خەڵك بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، تەنها ئەو ئارەزومەندانە دەتوانن فەریزەی حەجی ئەمساڵ بكەن كە لە سعودیەن لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەكان.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بڕیارەكەیان لەو روانگەیەوە بوە كە هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامن و هیچ ڤاكسین و چارەسەرێكیش بۆ توشبوانی ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی جیهان بەردەست نییە، هەروەها لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی جیهاندا ئەو بڕیارەیان داوە بەتایبەت كە لە هەندێك لە وڵاتان تۆماری توشبوان لە زۆربەی وڵاتان بەرزبۆتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×