فڕۆکەخانەی بەغداد موشەکێکی ئاراستە کرا
  2020-06-23       457       

دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی موشه‌ك ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مشه‌و مووشەكێك ئاراسته‌ی فڕۆكەخانەی بەغداوە و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش باس لەوە دەكات زیانی ئەوتۆی نەبووە.

ئاوێنه‌: شانەی راگەیاەندنی ئەمنی بڵاویكردەوە كە ئەمشەو بە مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دراوە، بێ ئەوەی زیانی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە.

روونیشیكردەوە مووشەكەكە لە گوندی دەهنەی باكوری قەزای ئەبوغرێبی رۆژئاوای بەغداوە ئاڕاستە كراوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی توندی له‌ دژی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرد كه‌ به‌ موشه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی شانه‌ی هه‌واڵگریی راسپاردوه‌ بۆ راوه‌دونانی ئه‌و كه‌سانه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×