ئاماری‌ نوێی‌ كۆرۆنا له‌عێراق: ئەمڕۆ هه‌زارو 826 كه‌سی دیكه‌ توش بون
  2020-06-23       408       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبون‌و گیانله‌ده‌ستدان‌و چاكبونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زارو 672 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌و توشبونی هه‌زارو 826 كه‌سی دیكه‌ توشی‌ په‌تاكه‌ بون.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 84 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات 968 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌‌.

ژماره‌ی توشبووانی‌ كۆرۆنا له‌عێراق گه‌یشته‌ 34 هه‌زارو 502 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1251 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 15 هه‌زارو 753 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×